Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای‌ توركیا پێگه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاد ده‌كات


په‌یام ـ 

سوپای‌ توركیا بێ گوێدانه‌ نیگه‌رانیه‌كانی‌ به‌غدا ژماره‌ی‌ پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاد ده‌كات و، چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تازه‌ له‌ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران دروستده‌كات.

كرمانج عیززه‌ت قایمقامی‌ قه‌زای‌ سۆران به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ڕه‌نسای‌ ڕاگه‌یاند، سوپای‌ توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌و سه‌ربازگه‌ی‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ناحیه‌ی‌ سیده‌كان دروستكردووه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا به‌قوڵایی‌ 15 كیلۆمه‌تر له‌شكركێشی‌ بۆناو خاكی‌ هه‌رێم ئه‌نجام دا.

جموجۆڵه‌كانی‌ توركیا له‌و ناوچه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌" دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق به‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیای‌ ڕاگه‌یاند، به‌غدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئۆپراسیۆنی‌ سوپای‌ توركیا دژی‌ هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، هاوكات داوای‌ پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ توركیاشی‌ له‌ناوچه‌ی‌ باشیك كردووه‌.


642 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر