Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاڵدار خه‌لیل: به‌رخۆدان له‌ عه‌فرین كۆتایی نه‌هاتووه‌


په‌یام ـ 

ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ته‌ڤده‌م له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی‌ عه‌فرینه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، وانه‌یه‌كی قورسی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی داده‌ده‌ن.

ئاڵدار خه‌لیل له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوودا له‌ عه‌فرین سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه‌ و هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی سوپای توركیا.

هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ته‌ڤده‌م وتیشی به‌رخۆدان له‌ عه‌فرین كۆتایی نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو شێوازی به‌رخۆدان چووه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێ هێشتووه‌ و ڕویان كردووه‌ته‌ ناوچه‌كانی شیراوا و شه‌هبا له‌ ترسی ڕودانی كاره‌ساتی مرۆیی.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ته‌ڤده‌م ئه‌وه‌شی وتووه‌، ڕاسته‌ سوپای توركیا ئاڵای توركیایان له‌ عه‌فرین هه‌ڵكردوه‌ به‌ڵام ناهێڵین بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان.


284 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر