Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی دایه‌


په‌یام ـ 

شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی نامه‌یه‌ه‌كی له‌سه‌ر دۆخی شاره‌كه‌ و هه‌رێم ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی تا ڕاده‌ی دوو هه‌رێمی دان. 

پارێزگاری سلێمانی له‌ نامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌یشی وتووه‌: حكومه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كان نه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ری قه‌یرانه‌كان وێناكراوه‌، بێكاره‌بایی و بێئاویی و بێسوته‌مه‌نیی و بێده‌ره‌تانیی، خوێندن و په‌ره‌پێدان و هه‌موو ئه‌رك و ئامانجه‌ تایبه‌تیی و گشتییه‌كانی خه‌ڵك، كه‌وتونه‌ته‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵك خۆی، موچه‌ی هاووڵاتیان ئه‌وه‌نده‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جدیی بۆ ئاشتیی و كاسه‌ی ماڵ و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئارامیی تاكیش دروستكردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا باج و ڕسومات و گومرگ و سزاكان ئه‌وه‌نده‌ زیادیانكردووه‌ له‌ توانستی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندانیشدا نه‌ماون، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م داهاته ناوخۆییانه‌ بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك پێویست خه‌رجناكرێنه‌وه‌و به‌شی زۆریان ده‌ڕژێنه‌وه‌ خزمه‌تی كه‌سی ناو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، یان هه‌ر ته‌نها ئه‌وان مافى‌ خه‌رجكردنیان هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تی گشتیی.

ڕاشی گه‌یاندووه‌: سێكته‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده‌و فێركردن و خوێندنی باڵاو ته‌ندروستیی و پۆلیس و ئاسایش و كشتوكاڵ، فه‌رامۆشكراون، متمانه‌ به‌ بانك و سیستمی دارایی و ماڵیی نه‌ماوه‌، بیمه‌ له‌ هیچ سێكته‌رێكدا نییه‌و هاووڵاتیان له‌ هه‌ر سێكته‌رێكدا دووچاری ڕوداوێك ببن، ده‌فه‌وتێن.

هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر ڕاشی گه‌یاندووه‌: هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی ئێستا له‌به‌رده‌م پێنج هه‌ڕه‌شه‌ی جدیدان ئه‌وانیش: 

1. به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و خۆپیشانده‌ران.
2. به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆ.
3. دوو ئیداره‌یی تا ڕاده‌ی دوو هه‌رێمیی.
4. گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادیی.
5. فه‌رزكردنی هێزی سه‌ربازیی یه‌كێتیی و پارتیی له‌ ناوچه‌كانی خۆیاندا.

پارێزگاری سلێمانی هۆشداریش ده‌دات ئه‌گه‌ر به‌خێرایی به‌ ده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ نه‌چین ئه‌وا:

1. هه‌موو سێكته‌ره‌ خزمه‌تگوزاریی و ئابووریی و دارایی و ئیداریی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌وه‌ستن.
2. هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ربازیی- حیزبیی، له‌ شاره‌كاندا به‌رده‌وامده‌بن، مانایه‌ك بۆ داموده‌زگا حكومییه‌كان و خه‌باتی مه‌ده‌نیی و سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه‌.
3. به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژییه‌كان كه‌ سه‌رچاوه‌یان له‌ برسێتیی و نادادیی و بێموچه‌یی و بێكاریی و بێده‌ره‌تانیی و شكستی مۆدێلی حیزبیی - ئه‌منییه‌وه‌ نه‌ك ده‌وڵه‌تیی - مه‌ده‌نییه‌وه‌، گرتووه‌؛ زیاتر ده‌بن.
4. دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌چێت، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیش ده‌كه‌ونه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌.
5. هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسیی دوو ئیداره‌یی و دوو هه‌رێمییه‌وه‌.
6. ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادیی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و كیانێك به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نامێنێت.

له‌كۆتای نامه‌كه‌شدا ڕایگه‌یاندووه‌:به‌نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵكی پارێزگاكه‌م، كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌شی هه‌ره‌ زۆریاندا كۆبوومه‌ته‌وه‌، ئه‌م نامه‌یه‌م خسته‌ به‌رده‌ستان، ده‌خوازم به‌ هێزی لۆژیك و هه‌نگاوی خێراو بوێرانه‌، هیواو دادو ئازادیی و ئاشتیی و بژێویی و ژیان و ئاوه‌دانیی و ئارامیی و ئاسایش و متمانه‌ و سه‌روه‌ریی یاسا؛ بۆ نیشتمان بگه‌ڕێننه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سهته‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و هه‌نگاوتانین.

1424 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر