Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌فه‌رمی پوتین بۆ جاری چواره‌م به‌ سه‌رۆكی ڕوسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌


په‌یام ـ 

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی روسیادا، ڤلادیمیر پوتین  زیاتر له‌سه‌دا 76ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو، بۆ جاری چواره‌م به‌ سه‌رۆكی رووسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی بڵاوكرده‌وه‌و، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش، پوتین به‌ به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌56ملیۆن ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

به‌پیی دواین زانیاریه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا، پوتین زیاتر له‌ سه‌دا  76 و، كاندیدی پارتی كۆمینیست، پاڤه‌ل گرودینین  نزیكه‌ی له‌ سه‌دا 11 و سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی لیبه‌رال، ڤلادیمیر جیرینۆڤسكی له‌ سه‌دا 5و، هه‌روه‌ها كاندیدی پارتی ئینسیاتیفی سڤیل و پێشكه‌شكاری رووسی، كسینیا سۆبچاك نزیكه‌ی له‌ سه‌دا 1ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی روسیادا،  زیاتر له‌ 73 ملیۆن  كه‌س به‌شدار بوون و كه‌ رێژه‌ی به‌شداربووان به‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 67 دیاری كرا و. هاوكات كۆمسیۆنی ئه‌و ولاَته‌ی‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌ په‌سه‌ندكراو راگه‌یاند.

دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین  له‌ وته‌یه‌كدا ستایشی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردو،  ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی سه‌دا 76ی ده‌نگه‌كان، له‌ مێژووی رووسیا گه‌وره‌ترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی وه‌رگرتووه‌.

510 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر