Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای ئیسپانیا تۆمه‌تی یاخیبوون ده‌داته‌ پاڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێبه‌رانی كه‌ته‌لۆنیا


په‌یام ـ 

له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ساڵی ڕابردوو دایان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان له‌ ئیسپانیا،دادگای باڵای ئه‌و ولاَته‌ تۆمه‌تی یاخیبوونی دایه‌ پاڵ 13 كه‌س له‌ ڕێبه‌رانی كه‌ته‌لۆنیا و، دوای 30ساڵ زیندانی بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌كات.

دادوه‌ر پابلۆ جه‌رێنا  له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: 25 سیاسه‌تمه‌داری جوداخوازی كه‌ته‌لۆنیا له‌سه‌ر تاوانه‌كانی یاخیبوون و پاره‌خواردن دادگایی ده‌كرێن.

وتیشی: ده‌بێت 14 ئه‌ندامی حكومه‌تی پـێشووی كه‌ته‌لۆنیا  نزیكه‌ی 2 ملیۆن یورۆ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بگێڕنه‌وه‌، كه‌ له‌ پـرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی مانگی ده‌ی ساڵی ڕابردوو خه‌رجیان كردبوو.

هه‌ر له‌ دریژه‌ی وته‌كانیدا دادوه‌ره‌كه‌ ئاشكراشیكرد: ئه‌گه‌ربێت و دادگا تۆمه‌تی یاخیبوون به‌سه‌ر ئه‌و 13 كه‌سه‌ ساغبكاته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌یان 30 ساڵ سزای زیندانی بكرێن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: له‌ 1 ی مانگی ده‌ی ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی مه‌درید ڕیفراندۆمێكی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌بردو، ڕێژه‌ی به‌شداری تیایدا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 42 و، زیاتر له‌ سه‌دا 90 ی به‌شداربووانیش ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان دا.

345 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر