Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای‌ حه‌فتا ساڵ یه‌كه‌م گه‌شتی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسمانی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌درێت


په‌یام ـ 

بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای‌ دروست بوونی‌ قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌وه‌ له‌ساڵی‌ 1948، گه‌شتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسمانی‌ سعودیه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل ئه‌نجامدرا، گه‌شته‌كه‌ له‌ نیودلهییه‌وه‌ به‌ره‌و ته‌لئه‌بیبی‌ پایته‌ختی‌ ئیسرائیل بووه‌و هێڵی‌ فڕۆكه‌وانی‌ هیندی‌ ئه‌نجامیداوه‌.

هێڵی‌ فڕۆكه‌وانی‌ هیندی‌ یه‌كه‌م هێڵی‌ فڕۆكه‌وانی‌ جیهانییه‌ له‌ماوه‌ی‌ 70ساڵی‌ ڕابردوودا توانیویه‌تی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ سعودیه‌ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتێك به‌ئاسمانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و ئیسرائیل.

هێڵی‌ فڕۆكه‌وانی‌ هیندی‌ سه‌باره‌ت به‌گه‌شته‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شته‌كانی‌ به‌ره‌و ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی‌ سعودیه‌وه‌ تێچوونی‌ كه‌متره‌، ئاشكراشیكردووه‌ له‌ئێستادا خه‌ریكی‌ داڕشتنی‌ پلانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ سێ‌ گه‌شتی‌ هاوشێوه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا.

پێشتر دوو گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسمانی‌ سعودیه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل ئه‌نجام دراون، ئه‌وانیش سه‌ردانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌جۆرج بۆش سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ ئه‌مریكاو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكان، كه‌ له‌سعودیه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل گه‌شتیان كردووه‌.

762 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

بابەتی زیاتر