Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند بڕیارێك دژی‌ ئیسرائیل ده‌رده‌كات



ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند بڕیارێك دژی‌ ئیسرائیل ده‌رده‌كات.

ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان 5 پڕۆژه‌ بڕیاری‌ په‌سه‌ندكرد" كه‌ڕێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی‌ پێشكه‌شی كردبوو سه‌باره‌ت به‌پێشێلكاریه‌كانی‌ ئیسرائیل له‌ فه‌ڵه‌ستین.

یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێداگرییه‌ له‌مافی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بۆ دیاریكردنی‌ مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنووسین و دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ، هاوكات له‌ بڕیارێكی‌ دیكه‌دا ئیدانه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانی‌ ئیسرائیل ده‌كات به‌رامبه‌ر مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ فه‌ڵه‌ستین و داواش ده‌كات" ئیسرائیل پاشه‌كشه‌ بكات بۆ سنوری‌ 1967 و بڕیاره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌وباره‌وه‌ جێبه‌جێ‌ بكات.

له‌بڕیارێكی‌ تردا ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ئیسرائیل ده‌كات، بنیادنانی‌ دیواری‌ جیاكه‌ره‌وه‌و ته‌واوی‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ ڕابگرێت كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری‌ گۆڕینی‌ دیموگرافیای‌ فه‌ڵه‌ستین، به‌تایبه‌ت دروستكردنی‌ ئۆردوگا جوله‌كه‌نشینه‌كان له‌قودسی‌ خۆرهه‌ڵات، داواش ده‌كات ئیسرائیل قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون.

467 جار خوێندراوەتەوە
24/03/2018

بابەتی زیاتر