Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لایه‌نه‌ به‌‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌‌كانی عێراق، په‌یماننامه‌ی شه‌‌ره‌‌فیان واژۆكرد

په‌یام ـ

ئه‌‌و حزب و لایه‌نه‌‌ سیاسییانه‌‌ی به‌‌شداری له‌‌ هه‌لبژاردنه‌‌ گشتییه‌‌كانی عێراقدا ده‌‌كه‌‌ن كه‌‌ بڕیاره‌‌ 12ی ئادار ئه‌‌نجامبدرێت، واژوویان له‌‌سه‌‌ر په‌‌یماننامه‌‌ی شه‌‌ره‌‌ف  كرد.

به‌پێی په‌‌یماننامه‌‌كه‌‌، ده‌بێت‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌‌كان له‌‌ بانگه‌‌شه‌‌كانیاندا، پابه‌‌ندبن به‌‌ بنه‌‌ما نیشتمانییه‌‌كان و خۆیان به‌‌دوور بگرن له‌‌ دروشمی مه‌‌زهه‌بگه‌‌رایی و ره‌‌گه‌‌زپه‌‌رستی و دروشمی میانڕه‌‌وانه‌‌ هه‌ڵبگرن. 
له‌به‌شێكی تری په‌‌یماننامه‌‌كه‌‌ هاتووه‌، ده‌‌بێت پاڵێوراوان خۆیان به‌‌دوور بگرن له‌‌ هه‌ر جۆره‌‌ شه‌‌ڕێك و رووداوێكی توندوتیژانه‌‌ و یه‌‌كڕیزی نیشتمانی بپارێزن.

له‌‌ باره‌‌ی قۆناغی دوای هه‌لبژاردنه‌‌كانیش  په‌یماننامه‌كه‌ ده‌ڵێت "دوای هه‌ڵبژاردن كیانه‌‌ سیاسییه‌‌كان له‌‌لایه‌‌ن كۆمیسیۆنی بالاَی هه‌لبژاردنه‌‌كانه‌‌وه‌‌ ئاگادار ده‌‌كرێنه‌‌وه‌‌ و ده‌‌سه‌لاتی بالاَی دادوه‌‌ری ئه‌‌نجامه‌‌كانی هه‌لبژاردن په‌‌سه‌‌ند ده‌‌كات ، له‌ كێبكڕێی چوونه‌‌ سه‌‌ر ده‌‌سه‌لاتیش پێویسته‌‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌‌ندبن به‌‌ ئاشتی و دیموكراتی و، له‌‌مباره‌‌یه‌‌وه‌‌ ده‌‌ستوه‌‌رنه‌‌درێته‌‌ كاروباری كۆمیسیۆنی بالاَی هه‌لبژاردنه‌‌كان".

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: په‌‌یماننامه‌‌كه‌‌ گه‌‌یاندنی سندوقی ده‌‌نگدان و كارئاسانی كردن بۆ پرۆسه‌‌كه‌‌یشی خستۆته‌‌ ئه‌‌ستۆی حكوومه‌‌تی فیدڕاڵی عێراق.


701 جار خوێندراوەتەوە
24/03/2018

بابەتی زیاتر