Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌نچه‌رلیك له‌ توركیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌گوازیته‌وه‌

په‌یام ـ

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌، ویلایه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پلانه‌كانی خێرا ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌نچه‌رلیكی ئه‌مریكا له‌ باشووری توركیاوه‌ بۆ یۆنان كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، له‌ئێستادا سه‌ربازانی ئه‌مریكا ئه‌و بنكه‌ ئاسمانییه‌، له‌ ناوچه‌كه‌دا جێدێڵن.

سه‌رچاوه‌كان ئاشكراشیان كردووه‌، پێشتریش ئه‌و فڕۆكه‌ و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ بنكه‌ی ئه‌نچه‌رلیك بوون به‌شێكی زۆریان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و، ئه‌مریكا  بنكه‌ی ئاسمانیی ئاندراڤیدا له‌ باشوری یۆنان به‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌نچه‌رلیك ده‌بینێت.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و  بنكه‌ ئاسمانییه‌ به‌نده‌ به‌ هۆكاره‌ ستراتیژیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌و، هاوكات ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سه‌ربازانی له‌ پێگه‌یه‌كدا بن كه‌ باشتر پارێزگاری له‌ شانشینی سعودیه‌ بكه‌ن و، په‌یامێكیشه‌ بۆ ئێران كه‌ ئیداره‌ی تره‌مپ پشتیوانی له‌ رژێمی پادشایه‌تی سعودیه‌ ده‌كات.

1669 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2018

بابەتی زیاتر