Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی بۆ بیناڵی یڵدرم: رێگا ناده‌ین ئۆپه‌راسیۆن له‌ خاكی عێراقدا ئه‌نجام بده‌ن


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیانیان ئه‌نجامداو هه‌ردولا جه‌ختییان له‌ رێزگرتن له‌سه‌روه‌ر خاكی عێراق كرده‌ووه‌.
به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌دا،حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ یه‌ڵدرم-ی راگه‌یاندووه‌"سنووره‌كانی عێراق له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراون و رێگه‌ به‌ چه‌كدارانی بیانی ناده‌ن بێنه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌"
هاوكات  بیناڵی یه‌ڵدم، به‌ عه‌بادی راگه‌یاند "به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك له‌ باشوری كوردستان دژی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامناده‌ن.
یه‌ڵدم وتیشی، "رێز له‌سه‌روه‌ر خاكی عێراق ده‌گرن، هیچ كارێك ناكه‌ن كه‌ زیان به‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگه‌یه‌نێت"
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ : پیشتر ده‌سه‌لاتدارنی توركیا چه‌ند جارێك ڕایانگه‌یاندبوو ، كه‌دوای كۆتایهاتنی ئۆپراسیۆنی عه‌فرین ، به‌هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئۆبراسیۆن دژی په‌كه‌كه‌ بۆسه‌ر شه‌نگال و قه‌ندیل له‌ باكوری عیراق ئه‌نجامده‌ده‌ن.
پێشتریش كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كشانه‌وه‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ له‌ شه‌نگال راگه‌یاند.
جگه‌له‌وه‌ سوپای‌ عێراق هێزێكی‌ به‌ چه‌كی‌ قورسه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌.


343 جار خوێندراوەتەوە
27/03/2018

بابەتی زیاتر