Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵه‌ح: چاككردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ كاتییه‌



عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌و ئابووری‌ رونکردنه‌وه‌یه‌کی‌ له‌ باره‌ی سیستمی نوێی موچه‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، سیستمی‌ نوێی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ كاتییه‌و ده‌بێت پاشه‌که‌وت نه‌مێنێت و مانگانه‌ موچه‌ بدرێت‌و ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندرا، چه‌ندین ڕه‌خنه‌ هه‌ڵده‌گریت. 
 

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح به‌م شێوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی‌ مانگانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نادیاره‌، 

حکومه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌: ٣٧٥ ملیار دینار داهاتی مانگانه‌ی نه‌وتی کوردستانه‌ بۆ موچه‌. 
-داهاتی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کان و تانکه‌ر بۆ ٣٥ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌: ٦٣ ملیار دیناره‌. 
٣١٢ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ فرۆشتنی ٣٥٠ هه‌زار به‌رمیل به‌ ڕێگای بۆری ده‌مێنێته‌وه‌، به‌مه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت٢٤ دۆلار ٧٦ سه‌نت ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا نرخی نه‌وتی برێنت ٦٩ دۆلاره‌! واته‌ به‌ به‌راورد به‌ نرخی برێنت ٢٩٪ داهات دێته‌وه‌ خزمه‌تی خه‌ڵک. 

راشیگه‌یاندووه‌، ناردنی پاره‌ له‌ به‌غدا کاتیه‌ 
ناردنی پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ کاتیه‌ تاوکو بڵاوکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراقه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائع و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ڕۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته‌ به‌غدا، نه‌ک هه‌رێم نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و به‌غداش پاره‌ بدات، عه‌بادی ئه‌م کاره‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیران، که‌ کرایه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیران، یاسای بودجه‌ جێبه‌جێده‌کات.. 

1326 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2018

بابەتی زیاتر