Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهاندا به‌رز بوه‌وه‌

نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی 69 دۆلارەوە جێگر بوو و مامەڵەی پێوە كرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دوای ئەوە دێت، دوێنێ‌ چوارشەممە، فەرمانگەی وزەی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە نەوتی عەمباركراویان بە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لە كۆتا هەفتە لە 23ی ئەم مانگە بۆ 429 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل زیادی كردووە.

هەروەها راگەیەنراوە كە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریكا لە میانی هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

لە كاتژمێر 06:21 نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا بەرزبوویەوە و بە 69 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی (نایمەكس) بەرزبووەتەوە و بە 64 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.



512 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2018

بابەتی زیاتر