Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاڤرۆڤ: چه‌ند دیپلۆماتكارمان له‌ وڵاتان ده‌ركرابێت ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌ ده‌رده‌كه‌ین


په‌یام ـ 

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ڕایگه‌یاند "له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ دیپلۆماتكارانی‌ ڕووسیایان له‌ وڵاته‌كانیان ده‌ركردووه‌، ڕووسیا بڕیاری‌ خۆی‌ داوه‌ و به‌ هه‌مان ژماره‌ دیپلۆماتكارانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ ڕووسیا ده‌رده‌كات".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرایشی‌ كرد "وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه‌ به‌ داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری‌ سانت پیته‌رزبورگ و، ده‌ركردنی‌ 60 دیپلۆماتكاری‌ ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌ی‌. هه‌روه‌ها ڕێكاره‌كه‌ به‌رامبه‌ر وڵاته‌كانی‌ دیكه‌ش ده‌گرنه‌ به‌ر".

ڕووسیا ته‌نها ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژی‌ بۆ داخستنی‌ كونسوڵخانه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا و یه‌ك هه‌فته‌ی‌ بۆ ڕۆیشتنی‌ ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داناوه‌.

314 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2018

بابەتی زیاتر