Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولفه‌تاح سیسی له‌ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی میسر نزیكده‌بێته‌وه‌


په‌یام ـ 

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ میسردا عه‌بدولفه‌تاح سیسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌خوولی‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نزیكده‌بێته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو پێش ڕكابه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌وتووه‌.

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ میسر كه‌ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو، عه‌بدولفه‌تاح سیسی‌ سه‌رۆكی‌ میسر ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 90ـی‌ ده‌نگه‌كانی‌ مسۆگه‌ر كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا موسا مسته‌فا موسای‌ ڕكابه‌ری‌ له‌پارتی‌ غه‌د، ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

بڕیاره‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ میسر 2ـی‌ نیسانی‌ داهاتوو ڕابگه‌یه‌نرێت و به‌مپێیه‌ش سیسی‌ بۆ چوار ساڵی‌ داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی‌ میسر ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی‌ چاودێران ناوبراو له‌خولی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

537 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2018

بابەتی زیاتر