Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غه‌ززه‌.. له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان و چه‌كدارانی ئیسرائیل؛ هه‌شت كه‌س كوژران


له‌ ئه‌نجامی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ و هێزه‌كانی‌ ئیسرائیل له‌كه‌رتی‌ غه‌ززه‌، هه‌شت كه‌س بوونه‌ قوربانی‌ و زیاتر له‌هه‌زار كه‌سی‌ دیكه‌ برینداربوون.

هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی‌ به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ زه‌وییه‌وه‌ گردبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر سنوری‌ نێوان كه‌رتی‌ غه‌زه‌و ئیسرائیل ڕێكخست، خۆپیشانده‌ران كه‌ماوه‌ی‌ شه‌ش هه‌فته‌یه‌ پێنج خێوه‌تگه‌یان له‌پێنج ناوچه‌ی‌ جیاوازی‌ سنوری‌ ئیسرائیل دروستكردووه‌" داوا له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن ڕێگه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ ئاواره‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بدات بۆناو خاكی‌ فه‌ڵه‌ستین.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ فڕۆكه‌ی‌ بێ‌ فڕۆكه‌وان و بۆمبی‌ گازییه‌وه‌، به‌رپه‌رچی‌ خۆپیشانده‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی‌ داوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شت كه‌س كوژراون و هه‌زارو 100ـی‌ دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات ئیسرائیل هێزێكی‌ زۆری‌ تانك و قه‌ناس به‌ده‌ستی‌ له‌سه‌ر سنوری‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ ڕوبه‌ڕووی‌ مانگرتووه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان جێگیركردووه‌.
دیاریكردنی‌ 30 ئادار به‌ڕۆژی‌ زه‌وی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 30 ئاداری‌ 1976، كاتێك له‌و ڕۆژه‌دا 6 فه‌ڵه‌ستینی‌ به‌هۆی‌ پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ ئیسرائیل" له‌سه‌ر داگیركردنی‌ زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوژران.

351 جار خوێندراوەتەوە
30/03/2018

بابەتی زیاتر