Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان کەوتە خوارەوە و تێکشکا. 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە نێوان هەردوو شاری بەرعیشت و بەیت یاحون لە قەزی بنت جەبیل باشووری لوبنان کەوتە خوارەوە.

دەزگاکانی راگەیاندنی لوبنان وێنەکانی فڕۆکەکەیان بڵاوکردووەتەوە و نووسینی عیبریی لەسەر فڕۆکەکە بەدی کرا.

تا ئێستا لوبنان چەندینجار لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵای لە ئیسرائیل کردووە بەهۆی پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی.

دەسەڵاتدارانی لوبنان پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەیان لە لایەن ئیسرائیلییەوە بۆ ئامانجی سیخوڕی لە لایەن ئەو وڵاتەوە دەگەڕێننەوە.

دوێنێ هەینی فەرماندەیی سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە دوو فڕۆکەی ئیسرائیلی لە چەند کاتێکدا کایەی ئاسمانی لوبنانیان بەزاندووە.


379 جار خوێندراوەتەوە
31/03/2018

بابەتی زیاتر