Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا 200 ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا سڕده‌كات

په‌یام ـ

ڕۆژنامه‌ی ووڵ ستریت جۆرناڵی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكرده‌وه‌: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، 200 ملیۆن دۆلاری‌ له‌ پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانی سوریا سڕكردووه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ تره‌مپ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ناوبراو دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ له‌ناكاو ڕایگه‌یاند: به‌مزوانه‌ هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌كێشینه‌وه‌، تره‌مپ وتیشی‌ حه‌وت ترلیۆن دۆلارمان له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت له‌سوریا خه‌رجكردووه‌و نامانه‌وێت له‌وه‌زیاتر له‌و وڵاته‌ بمێنینه‌وه‌، به‌ڵكو سوریا ڕاده‌ستی‌ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ده‌یانه‌وێت گرنگی‌ پێ‌ بده‌ن.

مانگی‌ شوباتی‌ ڕابدوو ڕیكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌ی‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌كوه‌یت، به‌ڵێنی پێشكه‌شكردنی 200ملیۆن دۆلاری‌ به‌سوریا دابوو.

564 جار خوێندراوەتەوە
31/03/2018

بابەتی زیاتر