Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا (10 بۆ 25) باج ده‌خاته‌ سه‌ر 128 به‌رهه‌می ئه‌مریكا

په‌یام ـ

چین له‌ پرسی‌ زیادكردنی‌ باج بۆ سه‌ر ئاسن و پۆڵا، وه‌ڵامی‌ ئه‌مریكای‌ دایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 10 بۆ 25 باج ده‌خاته‌ سه‌ر 128 به‌رهه‌می هاورده‌كراوی ئه‌مریكا.

وه‌زاره‌تی دارایی چین ڕایگه‌یاند "وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ دانانی باج له‌سه‌ر ئه‌له‌مینۆم و پۆڵا، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات، چین باجی‌ له‌سه‌دا 15 تا له‌سه‌دا 25 له‌سه‌ر 128 كاڵای هاورده‌كراوی ئه‌مریكا داده‌نێت، كه‌ به‌هاكه‌ی‌ سێ ملیار دۆلاره‌".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چیندا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ "كه‌ په‌یڕه‌وی باجه‌كه‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

چین داوایشی‌ له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ هه‌رچی زووه‌ واز له‌ پێشێلكردنی یاساكانی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی بهێنێت.

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی چین، ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ دانانی باج به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 25 و له‌ سه‌دا 10 له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا، یاساكانی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانیی پێشێل كردووه‌ و، زیانیش به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان ده‌گه‌یه‌نێت.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ 9ی ئاداری ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند: به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 25 و له‌ سه‌دا 10 باج له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا داده‌نێت، كه‌ چین زۆرترین كاڵای‌ ئه‌و دوو مادده‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

522 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2018

بابەتی زیاتر