Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسرائیل هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرساندنی‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی‌ ده‌دات

په‌یام ـ

سوپاسالاری ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات له‌ هه‌ڵگیرساندنی‌ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و چه‌كدارانی‌ حزبوڵڵای لوبنانیدا.

گادی ئیزنكۆت سوپاسالاری ئیسرائیل به‌ ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی‌ ولاَته‌كه‌ی راگه‌یاند، هه‌ل ڕه‌خساوه‌ بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵڵا رووبدات و ئه‌و شه‌ڕه‌ش گه‌وره‌تر له‌وه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ڕوویداوه‌.

سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ حزبولاَ بوه‌ته‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ئاسایشی سنوره‌كانی‌ ولاَتی‌ ئیسرائیل و هه‌ره‌شه‌كان له‌ لایه‌ن ئێران و سووریا و توركیا ئاڕاسته‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێت.
سوپاسالای ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌منزیكانه‌ كۆتاییان پێنایه‌ت.

ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ڕووی له‌ ئاڵۆزی زیاتر كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو هاوڵاتیانی فه‌له‌ستین خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان له‌ سنوری نێوان ئیسرائیل و غه‌زه‌ ئه‌نجامدا، بووه‌ هۆی شه‌هیدكردنی‌ 16 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی و برینداربوونی هه‌زار و 400ی هاولاَتی‌ دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستین.

398 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2018

بابەتی زیاتر