Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر: لیستی‌ نوێی‌ مووچه‌مان ڕه‌وانه‌ی‌ گه‌نجینه‌كان كردووه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه‌ لیستی‌ نوێی‌ مووچه‌یان ڕه‌وانه‌ی‌ گه‌نجینه‌كان كردووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن مووچه‌كه‌یان بۆ سه‌رف بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی‌ لیستی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی‌ سیسته‌می‌ نوێ  وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ ناردووه‌ و داوایان لێكراوه‌ كه‌ لیستێكی‌ نوێ‌ ئاماده‌بكه‌ن, سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ دانا خالید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژمێریاری‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ لیستێكی‌ نوێی‌ مووچه‌یان ڕه‌وانه‌ی‌ گه‌نجینه‌كان كردووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن مووچه‌كه‌یان بۆ سه‌رف بكرێت.
ناوبراو وتیشی‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن گۆڕانكاریه‌كی‌ باش له‌ سیسته‌می‌ مووچه‌دا بكرێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئاستی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌رزبێته‌وه‌.

979 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2018

بابەتی زیاتر