Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میلیشیاكانی حوسی یه‌مه‌ن كه‌شتییه‌كی نه‌وتی سعودیه‌یان به‌ ئامانج گرت

په‌یام ـ

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی دژ به‌ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌ سعودیه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند: كه‌شتییه‌كی نه‌وتی سعودیه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی به‌نداوی حه‌دیده‌ی یه‌مه‌نی له‌سه‌ر ده‌ریای سوور له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حوسییه‌وه‌ به‌ئامانج گیرا.

لای‌ خۆیه‌وه‌، میلیشیاكانی حوسی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێرانیش پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌یان كرده‌وه‌‌و ڕایانگه‌یاند له‌ پارێزگای‌ (حه‌دیده‌)ی یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست كه‌شتییه‌كی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بیان به‌ ئامانج گرتووه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سعودی بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ئاوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییدا ڕووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی حوسییه‌كان بووه‌ته‌وه‌.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌شتییه‌كه‌ زیانێكی ئه‌وتۆی به‌ر نه‌كه‌وتووه‌‌و كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ به‌ فریای‌ هاتووه‌‌و هێرشی حوسییه‌كانی به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه‌.

602 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2018

بابەتی زیاتر