Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد

په‌یام ـ

ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی كرد‌و باس له‌ (په‌یمانی‌ شه‌ڕه‌ف) په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق كرا.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی له‌ (ئالیس وڵپول) جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی‌ سكرتێری گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق ناسراو به‌ (یۆنامی) ‌و (ریكاردۆ رۆدریگز) به‌رپرسی ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ هه‌ولێر، كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسیی‌و دۆخی عێراق‌و كوردستان كرا، وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ربڕی‌و هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بن‌و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م قه‌یرانه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌، لابچن.

له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌میری كۆمه‌ڵ وێرای ئاماژه‌دان به‌ كاره‌ ئه‌رێنییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق‌و كوردستان، داواشی كرد زیاتر هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاره‌ وێرانبووه‌كانی‌ شه‌ڕی داعش ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌‌و دانیشتووانه‌كانی‌ بۆی بگه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌شێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ (په‌یمانی‌ شه‌ڕه‌ف)ی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق كه‌ یۆنامی ئاماده‌ی كردووه‌، تا هه‌مووان له‌پێناو هه‌ڵبژاردنێكی‌ خاوێن پێیه‌وه‌ پابه‌ند بن، له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر به‌ پێویستی‌ زانی له‌ كوردستانیش هه‌مان په‌یمان له‌ نێوان لایه‌نه‌كان ئیمزا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌شێكی‌ ئارام‌و دوور له‌ ساخته‌كاریی به‌ڕێوه‌بچن‌و هه‌موولایه‌كیش پێیه‌وه‌ پابه‌ند بن.


542 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2018

بابەتی زیاتر