Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت


په‌یام ـ 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ سبه‌ینێ دەستدەکەین بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستمی نوێی موچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەكانیان ئامادەیە."

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: 

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری


وەك بەڵێنمان دابوو كە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی  وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی  دابەشبكەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەكو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەكان لیستی مووچەكانیان نەناردۆتە گەنجیەكان لە بەشێك شار و شارۆچكەكان.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەكانیان ئامادەیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم
4/4/2018


988 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2018

بابەتی زیاتر