Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ: گەر سعودیە دەیەوێت هێزەكانمان لە سوریا بمێنێتەوە؛ با خەرجییەكەی دابین بكات



سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه‌ ده‌یه‌وێ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.
(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ده‌مه‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا بكشێنمه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا بڕیاری‌ كۆتاییم له‌وباره‌وه‌ نه‌داوه‌.
تره‌مپ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌و باره‌وه‌ زیاتر قسه‌ی‌ كرد و وتیشی: ده‌مه‌وێ هێزه‌كانمان بۆ وڵاته‌كه‌مان بگێڕمه‌وه‌‌و سه‌رله‌نوێ ئوممه‌تی ئه‌مریكی بنیات بنێمه‌وه‌.
تره‌مپ وتیشی: ئه‌ركی سه‌ره‌كی هێزه‌كانمان شكستپێهێنانی داعش بوو، ئه‌و ئه‌ركه‌شمان به‌دیهێناوه‌، له‌ كاتێكی خێرادا بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ له‌ سوریا ده‌ده‌ین.
تره‌مپ له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا پێشنیازی كرد ئه‌گه‌ر سعودیه‌ ده‌یه‌وێ له‌ سوریا بمێنینه‌وه‌ پێویسته‌ خه‌رجیی هێزه‌كانمان بدات.
لای‌ خۆیه‌وه‌، پێشتر برێت مه‌كگۆك نوێنه‌ری‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش ڕایگه‌یاند ئێمه‌ هێشتا له‌ سوریا كۆتاییمان به‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش نه‌هێناوه‌.

556 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2018

بابەتی زیاتر