Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك له‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و له‌ كێشه‌دان


به‌شێك له‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، له‌ كێشه‌دان، ژماره‌یه‌كیشیان كه‌ شووناسه‌كانیان به‌ ناڕوون وه‌سف كراوه‌، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌وه‌ ناتوانرێت دیپۆرت بكرێنه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ كه‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ و خاوه‌نی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نین بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه‌، له‌ ساڵی‌ 2017  ڕوو له‌ زیادبوون بووه‌.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، نزیكه‌ی 65 هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ و، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه‌ دیپۆرت بكرێنه‌وه‌، مافی په‌نابه‌رێتیی كاتییان وه‌رگرتووه‌.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "شووناسی سێ‌ هه‌زار و 800 په‌نابه‌ریش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌ "ناڕوون" له‌ قه‌ڵه‌م دراون، كه‌ به‌شێكیان كورد و فه‌ڵه‌ستینین، كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌وه‌ ناتوانرێت دیپۆرت بكرێنه‌وه‌.
هاوكات، حكومه‌تی ئوسترالیاش پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه‌ پشتگیرییه‌ داراییه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ببڕێت كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیی كاتییان هه‌یه‌، كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌بێت.

968 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2018

بابەتی زیاتر