Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رژێمی سوریا 214 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە


تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای‌ جه‌نگی سووریاوه‌ تاكو ئێستا ڕژێمی سووریا 214 جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌.

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،  له‌ یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هێرشی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خان شه‌یخون به‌ چه‌كی كیمیایی، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ ده‌سپێكی جه‌نگی ناوخۆیی سووریاوه‌ تاكو ئێستا، ڕژێمی سووریا 214 جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌".
به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ "ڕژێمی‌ سووریا 99 جار به‌ چه‌كی كیمیایی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر دیمه‌شق و گونده‌واره‌كانی، هه‌وه‌ها 45 جار بۆ سه‌ر ئیدلب و، 29 جار بۆ سه‌ر حه‌ما و، 27 جار بۆ سه‌ر حه‌له‌ب". هه‌وره‌ها ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د 7 جاریش هێرشی‌ كیمیایی‌ بۆ سه‌ر حومس و، 4 جار بۆ سه‌ر ده‌رعا، 3 جار بۆ سه‌ر دێره‌زوور ئه‌نجام داوه‌".
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشكرای‌ كردووه‌ "له‌ دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ری‌ خان شه‌یخون، ڕژێمی‌ سووریا 11 جاری دیكه‌ به‌ چه‌كی كیمایی هێرشی ئه‌نجام داوه‌". كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی‌.

450 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2018

بابەتی زیاتر