Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕوسیا، ئێران و توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان له‌سه‌ر دۆخی سوریا بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام ـ 

لە كۆبونه‌وه‌ی لووتکەی سێقۆڵی رووسیا، توركیا و ئێران لە بارەی سووریا کە بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە شاری ئەنقەرە ئەنجامدرا، جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کرایەوە.

لە دوای کۆتایھاتنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سێقۆڵی رووسیا، توركیا و ئێران بە بەشداری  ئەردۆغان و پوتین و روحانی لەبارەی سووریا، راگەیەنراوێکی ھاوبەش بڵاوکرایەوە. 

لە راگەیەنراوی ھاوبەشی رووسیا، توركیا و ئێران ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکردەکان سەبارەت بە سووریا جەختیان لە سووربوونی خۆیان لە دژایەتییکردنی رۆژەڤە جوداخوازەکان کردەوە. 

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە کە "سەرکردەکان ئەو ھەوڵانەیان رەتکردەوە کە لە ژێر چەتری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا (لە سووریا) راستیی نوێ بخوڵقێنرێت". 

لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە لووتکەکەدا ھەڵسەنگاندن لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا کراوە. 

ئاماژە بەوەشکرا کە لایەنەکان خۆشحاڵن بە ئەنجامی ئەرێنی قۆناغی ئاستانا لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا. ھاوکات ھەر سێ سەرکردە، جەختیان لەسەر سەروەریی، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە. 

ھەر لە راگەیەنراوەکەی لووتکەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە لە ٣٠ی کانوونی دووەم لە سۆچی ئەنجامدرا، رۆڵی گرنگی لە کردنەوەی قۆناغی سیاسی لە سووریا دەبێت و پشتیوانی لە دەستپێکردنی قۆناغی دانانی کۆمیتەی دەستووری وڵاتی سووریا بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرایەوە. 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی واژوویان لەسەر راگەیەنراوە ھاوبەشەکە و کرد و جەختیان لەسەر لەناوبردنی گشت ئەو یەکە و گرووپانە کردەوە کە پەیوەندیان بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە و بەرەی نووسرە لە سووریادا ھەیە.

664 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2018

بابەتی زیاتر