Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش كرده‌وه‌


په‌یام ـ 

سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا كرده‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ سووریا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش ئه‌نجامدا.

له‌باره‌ی‌ ناوه‌رۆكی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه‌، كۆشكی ئیلیزێی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماری‌ فه‌ره‌نسا ئاشكرای‌ كرد "ماكرۆن و تره‌مپ باسیان له‌ پرسی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی له‌ سووریا و ڕێگری له‌ دووباره‌ زیندووبوونه‌وه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا كردووه‌".

تره‌مپ و ماكرۆن باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و ئاسایشی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا. له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یندراوی‌ كۆشكی‌ كۆماریی‌ فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگه‌یاندووه‌ "نابێت هیچ هێزێك ببێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ داعش".

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ ئه‌مریكا كراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 23 بۆ 25ی‌ ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت.

387 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2018

بابەتی زیاتر