Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سكرتێری گشتیی ناتۆ: ئه‌گه‌ر ناتۆ و هاوپه‌یمانان نه‌بوونایه‌ داعش به‌غدای‌ ده‌گرت


په‌یام ـ 

سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگه‌یاند: سیاسه‌ته‌ شه‌ڕانگێزییه‌كانی ڕووسیا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆمی هۆكاری ناسه‌قامگیرین. وتیشی‌: ئه‌گه‌ر ناتۆ و هاوپه‌یمانان نه‌بوونایه‌ داعش به‌غدای‌ ده‌گرت.

یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، ڕایگه‌یاند "له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ ڕووسیا هه‌ڵوێستی شه‌ڕانگێزیی گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌ویش دوای‌ داگیركردنی‌ دوورگه‌ی‌ كریمیای‌ ئۆكرانیا و پشتیوانیكردنی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌ست وه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتانی دیكه‌دا".

هه‌ر بۆیه‌ سكرتێری‌ ناتۆ "ڕووسیا و چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ وه‌كو دوو هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر جیهان ناوزه‌د كرد".

سكرتێری‌ گشتیی‌ ناتۆ وتیشی‌ "به‌هۆی‌ ژه‌هراویكردنی‌ سیخوڕه‌ ڕووسییه‌كه‌وه‌، ناتۆ هه‌وڵ نادات ڕووسیا گۆشه‌گیر بكات، به‌ڵام ده‌بێت ڕێوشوێنی توندی‌ به‌رامبه‌ر بگرێته‌ به‌ر تاوه‌كو بزانێت توڕه‌ین".

ستۆڵتنبێرگ سه‌باره‌ت به‌ داعشیش هۆشداریی‌ دا و ڕایگه‌یاند "هێشتا داعش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر جیهان".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاریی وڵاتانی ناتۆ و هاوپه‌یمانانی دیكه‌ نه‌بووایه‌، داعش ده‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌غدادا بگرێت".

516 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2018

بابەتی زیاتر