Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌مه‌شق و ڕاهێنانی‌ كارمه‌نده‌كانی ده‌كات

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌مه‌شق و ڕاهێنانی‌ كارمه‌نده‌كانی ده‌كات.

ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌مه‌شقكردن به‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمسیۆن، كه‌ بڕیاره‌ بۆ چاودێریكردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان ڕه‌وانه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بكرێن.
سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند" ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ سندوقه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌سپێكردووه‌و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ مه‌شق و ڕاهێنان به‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن، كه‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێن.

كاكه‌یی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی‌ شوێن بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌و وڵاتانه‌ی كه‌هاوڵاتی عێراقی لێ نێشته‌جێیه‌، وتیشی‌ له‌ 13 وڵاتی‌ جیهان نوسینگه‌و له‌حه‌وت وڵاتیش بنكه‌ ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و هاوڵاتیه‌ عێراقیانه‌ی كه‌ مافی به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه‌.

771 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2018

بابەتی زیاتر