Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیبراهیم كاڵن: بە هه‌ستیاریه‌وه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال ده‌ڕوانین


په‌یام ـ 


وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌ كۆشكی كۆماری له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی شه‌نگاله‌وه‌ دوا و ڕایگه‌یاند:  بە هه‌ستیاریی له‌ ده‌نگۆكانی كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال ده‌ڕوانین. 

كاڵن له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی كشانەوەی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ئه‌وه‌یشی وتووه‌: "ئێمه‌ به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌ڕوانین. چونكه‌ زوو زوو تووشی تاكتیكی ئه‌و رێكخراوه‌ بووینه‌ته‌وه‌. ناو و سه‌نگه‌ر و شوێن ده‌گۆڕن، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونی خۆیان له‌وێ به‌رده‌وامی پێ بده‌ن". 

ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، پێویسته‌ كۆتایی به‌وه‌ بهێنرێت كه‌ خاكی عێراق له‌ دژی توركیا به‌كاربهێنرێت و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی لێكتێده‌گه‌ین، له‌به‌رئه‌وە له‌ شه‌نگال و قه‌ندیل ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان دژی په‌كه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌".

له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیش، ئه‌و وته‌بێژه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌:"تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه‌یه‌، به‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت-یشه‌وه‌، ده‌گرن ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. 

262 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2018

بابەتی زیاتر