Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیاوه‌ له‌ برادۆست كچێك بریندار بوو


په‌یام ـ 

ئێواره‌ی دوێنێ تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چری بۆردومانی گونده‌كانی ناوچه‌ی برادۆستیان له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ كچێك به‌سه‌ختی بریندار بوو و دانیشتوانی چه‌ند گوندێكیش ئاواره‌بوون 

په‌یامنێری په‌یام گواستییه‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ گونده‌كانی بوزینه‌ و سیران و گوره‌شان و ئاله‌كان و لیلكان و هاوكات چیاكانی كه‌ویت و دیر له‌ سنوری برادۆست له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چری تۆپباران كران و فڕۆكه‌ی چاودێریش له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌.

هاوكات ترس و دڵه‌ ڕاوكێیه‌كی زۆر لای دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ دروست بوه‌. و به‌ پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپباران به‌رده‌وامبووه‌. 

له‌ ئێستاشدا سوپای توركیا 17كیلۆمه‌تر له‌ سنوی ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ نێو خاكی هه‌ڕێمی كوردستانه‌ و چالاكی سه‌ربازی دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سێ یه‌كه‌ی سه‌ربازیشی دامه‌زراندون. 

به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یامنێری په‌یام دانیشتوانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ گونده‌كانی نزاری و گۆره‌شان و ئاله‌كان و سیران و خه‌لیفان و لیلكان ترس و دڵه‌ڕاوكێیان لێ نیشتووه‌ و  دانیشتوانی هه‌ردوو گوندی‌ خه‌ لیفان و لیلكان گونده‌كانیان چۆڵ كردون و ئاواره‌بوون. 

هه‌ر له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كاندا كچێك به‌ناوی نیشتیمان هه‌رشۆ، ته‌مه‌ن 12 ساڵان له‌ ترسی فڕۆكه‌ و تۆپبارانی توركیا له‌ گوندی ئاله‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان ڕایكردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا خۆی له‌ شوێنێكی به‌رز فڕێداوه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

343 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2018

بابەتی زیاتر