Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی ئه‌ورووپا داوای هێمنیی له‌ غه‌ززه‌ ده‌كات


په‌یام ـ 

یه‌كێتی ئه‌ورووپا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رده‌وام ده‌بن، داوای هێمنیی و ئارامیی كرد. 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ئۆفیسی نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگێرێنییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا كراوه‌ و به‌پێویست زانراوه‌ كه‌ له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ لێپرسراوێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و رێگریی له‌ كرده‌وه‌ی توندوتیژیی و گیان له‌ده‌ستدان بكه‌وێته‌وه‌. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات كه‌ رێز له‌ مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ بگرێت و به‌شێوه‌ی رێژه‌یی هێز به‌كاربهێنێت". 

هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دانیشوانی غه‌ززه‌ مافی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌یان هه‌یه‌ و پێویسته‌ خۆپیشانده‌ران خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ پێكدادان. 

فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ٤٢ه‌مین ساڵیادی رۆژی خاكدا له‌ رۆژی هه‌ینی ٣٠ی ئاداره‌وه‌ تا ئێستا له‌ سه‌ر سنووری ئیسرائیل له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و پلانیان وایه‌ بۆ ماوه‌ی ٦ هه‌فته‌ درێژه‌ به‌و خۆپیشاندانانه‌ بده‌ن.

له‌ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا ١٩ فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و زیاتر له‌ ١٥٠٠ی دیكه‌یان برینداربوون. 

449 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2018

بابەتی زیاتر