Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاماری‌ قوربانیانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ غه‌ززه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌

ئاماری‌ قوربانیانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێی‌ غه‌ززه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌و ڕۆژنامه‌نووسێكیش ده‌بێته‌ قوربانی‌.

سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ئاشكرایانكرد ئه‌مڕۆ دوو له‌برینداره‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێی‌ غه‌ززه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان ڕۆژنامه‌نووسه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ی‌ قوربانیان گه‌یشتۆته‌ 10 كه‌س و 1354ـی‌ تریش برینداربوون كه‌برینی‌ 33 یان مه‌ترسیداره‌، هاوكات به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ 491 له‌ خۆپیشانده‌ران به‌فیشه‌كی‌ زیندوو له‌لایه‌ن سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ فه‌ڵه‌ستین وێڕای‌ ئیدانه‌كردنی‌ توندوتیژیه‌كانی‌ ئیسرائیل، داوای‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كرد، به‌په‌له‌ توندوتیژی‌ و به‌ئامانجگرتنی‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بوه‌ستێنن.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو خۆپیشاندانی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌ئامانجی‌ شكاندنی‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان سه‌ریهه‌ڵدا، به‌هۆیه‌وه‌ 21 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌1500ـی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

287 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2018

بابەتی زیاتر