Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان چین و ئه‌مریكا نرخی نه‌وت داده‌به‌زێنێت


ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان چین و ئه‌مریكا نرخی نه‌وت داده‌به‌زێنێت و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ره‌خنه‌ له‌ رێكخراوی بازرگانی جیهانیی ده‌گرێت.

دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ باجی له‌سه‌ر نزیكه‌ی (1500) كاڵا و شمه‌كی وڵاتی چین زیاد كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد باج له‌سه‌ر لیستێكی دیكه‌ی كاڵا و شمه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش زیاد بكات، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چینی لێكه‌وته‌وه‌، نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی.

ئاژانسه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ به‌هۆی ترس له‌و شه‌ڕه‌ بازرگانییه‌ی نێوان هه‌ردو وڵات نرخی نه‌وتی خاوی برینت یه‌ك دۆلار و 22 سه‌نت دابه‌زیوه‌.
هاوكات نه‌وتی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكی به‌راورد به‌ رۆژانی‌ پێشوو یه‌ك دۆلار و 48 سه‌نت دابه‌زیوه‌. 

هاوكات دۆتاڵد تره‌مپ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی‌ سكالاَكه‌ی چین له‌سه‌ر ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌ رێكخراوی بازرگانی جیهانیی گرت و رایگه‌یاند رێكخراوی بازرگانی جیهانیی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا دادپه‌روه‌ر نییه‌. 

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا گومركی زیاده‌ی خسته‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌ چینییه‌كان، دوێنێ حكوومه‌تی په‌كین په‌نای برده‌ به‌ر رێكخراوی بازرگانی جیهانیی و دۆناڵد تره‌مپیش جارێكی‌ دیكه‌ داوای زیادكردنی بڕی 100 ملیاردۆلاری دیكه‌ وه‌ك باجی گومرگ به‌سه‌ر چیندا كرد.

525 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2018

بابەتی زیاتر