Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌هیدكردنی‌ 106 منداڵی قورئانخوێنی‌ ئه‌فغانی كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی‌ لێكه‌وته‌وه‌


شه‌هیدكردنی‌  106 منداڵی قورئانخوێنی‌ ئه‌فغانی له‌ پارێزگای‌ قوندوزی‌ باكووری‌ وڵات، له‌ بۆردومانێكی‌ ئاسمانیدا ئه‌و كاته‌ی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان له‌ خولێكی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز وه‌رده‌گرته‌وه‌، له‌ ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
رۆژی دووشه‌ممه‌، منداڵه‌ ئه‌فغانیه‌كان دوای له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز، ئاهه‌نگێكیان بۆ سازكرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌ ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان بڕوانامه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت به‌لاَم له‌و كاته‌دا به‌هۆی بۆردومانێكی‌ ئاسمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌میان كوژران.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، به‌ توندی تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان منداڵ له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان به‌ ده‌سته‌واژه‌ی توند ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ی كردووه‌ و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه‌ تۆڵه‌ی توند له‌ ئه‌مریكا و سوپای ئه‌فغاستان بكاته‌وه‌ به‌وپێیه‌ی‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ ئه‌وان ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.
پێشتر حكومه‌تی ئه‌فغانستان و سوپای ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاندبوو، فڕۆكه‌كانیان ناوه‌ندێكی راهێنانی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی تاڵیبانیان له‌ ویلایه‌تی قندوزی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كردووه‌ته‌ ئامانج.
هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاندوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و راپۆرتانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ باره‌ی زیانی گیانی منداڵ و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ویلایه‌تی قندوزه‌وه‌ ئاراسته‌یان كراوه‌.

1318 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2018

بابەتی زیاتر