Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ، داوای زیادكردنی 100 ملیاری دیكه‌ وه‌ك باجی گومرك به‌ سه‌ر چین دا ده‌كات‌



دۆناڵد تره‌مپ، داوای زیادكردنی 100 ملیاری دیكه‌ وه‌ك باجی گومرك به‌ سه‌ر چین دا ده‌كات‌و حكوومه‌تی په‌كینیش به‌هۆی رێكاره‌ گومرگییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی، سكالاَیه‌ك پێشكه‌شی رێكخراوی بازرگانیی جیهانیی كرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشنیاری كرد به‌ زیادكردنی 100 ملیاری دیكه‌ وه‌ك باجی گومرك به‌ سه‌ر چیندا له‌گه‌ڵ ئه‌و 50 ملیار دۆلاره‌ی دیكه‌ كه‌ كۆشكی سپی بڕیاری له‌سه‌رداوه‌.
ئه‌و پێشنیاره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ململانێیه‌كی‌ توند له‌سه‌ر باجی گومریك له‌ نێوان په‌كین و واشنتۆن دروستبووه‌ و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چین باجی گومرگی به‌ نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلار خستبووه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می ئه‌مریكی و به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی له‌بری چاككردنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، چین زیانگه‌یاندن به‌ جوتیاران و كۆمپانیاكانی هه‌ڵبژارد.
هاوكات له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی بازرگانیی جیهانییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌  چین سكالاَیه‌كی‌ دژی بریاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی زیادكردنی‌ باجی گومركی ئاراسته‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌یان كردوه‌ ئه‌وانیش ده‌ست به‌ میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن. 

394 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2018

بابەتی زیاتر