Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەرلەمانی مالیزیا لەلایەن پاشای وڵاتەوە هەڵوەشێندرایەوە

نه‌جیب عه‌بدولڕه‌زاق سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا، بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به‌ر له‌ دوو مانگ له‌ ته‌واوبوونی واده‌ی یاسایی.
له‌ وتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، نه‌جیب عه‌بدولڕه‌زاق وتی شای مالیزیا، محه‌مه‌دی پێنجه‌م ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ولاَت و بریاره‌كه‌ سبه‌ی ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی 60 رۆژ له‌ دوای بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی له‌و ولاَته‌ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئایاری داهاتوو و به‌ر له‌ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی له‌ مالیزیا ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی مالیزیا بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ی كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ لایه‌ن مه‌هاتیر محه‌مه‌ده‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری مالیزیا، دروستكراوه‌ و  نه‌جیب عه‌بدولڕه‌زاقیش له‌ ساڵی 2009ه‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیای وه‌رگرتووه‌.

351 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2018

بابەتی زیاتر