Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێنه‌ری‌ سوریا له‌ UN، داواده‌كات سوپای توركیا به‌په‌له‌ عه‌فرین چۆڵبكات

په‌یام ـ

به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕوسیا ڕایگه‌یاند: سوپای توركیا په‌یمانه‌كانی ئه‌ستانه‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه‌و خاكی سوریای داگیركردووه‌.

جه‌عفه‌ری به‌ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ عه‌فرین بكشێنه‌وه‌و داواشده‌كات له‌وباره‌یه‌وه‌ فشار بخرێته‌سه‌ر توركیا.

ناوبراو  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ جموجوڵه‌كانی سوپای توركیا له‌ عه‌فرین، پێشێلكردنی ئاشكرای‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌.

سوپای‌ توركیا مانگی‌ ڕابردوو دوای‌ ئۆپراسیۆنێكی‌ دوو مانگی‌، شاری‌ عه‌فرینی‌ خۆرئاوای‌ كوردستانی‌ داگیركردو تائێستا چه‌ندین پێشێلكاری‌ مرۆیی و یاسایی له‌و شاره‌دا ئه‌نجام داوه‌.


548 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2018

بابەتی زیاتر