Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم خشته‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ مووچه‌ی‌ به‌سیستمی‌ نوێ‌ ڕاگه‌یاند

په‌یام ـ

وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ دوو وه‌زاره‌تی‌ تری‌ به‌پێی‌ سیستمی‌ نوێ ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، سبه‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵی‌ دوو وه‌زاره‌تی‌ تر به‌پێی‌ سیستمی‌ تازه‌ی‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كات.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، سبه‌ینێ‌ مووچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ بالاَو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ و  وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به‌پێی سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرا.

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ـی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ پاشه‌كه‌وتكردووه‌، به‌شێكیش له‌مووچه‌خۆران پێیانوایه‌ حكومه‌ت فێڵی‌ لێكردوون و مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ـی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ تێكه‌ڵكردووه‌و ناوی‌ لێناوه‌ سیستمی‌ تازه‌ی‌ مووچه‌.


7781 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2018

بابەتی زیاتر