Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: ڕووسیا به‌ پاراستنی‌ ئه‌سه‌د سووكایه‌تی‌ به‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایش ده‌كات


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای‌ وه‌ڵامی به‌ په‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی‌ ڕژێمی‌ سووریا ده‌كات و، ڕایگه‌یاند: ڕووسیا به‌ پاراستنی‌ ئه‌سه‌د سووكایه‌تی‌ به‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایش ده‌كات.

هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی ئه‌و هه‌واڵانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باس له‌ سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ سووریاوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ ترسناكانه‌ ڕاستبن، ئه‌وا پێویستی‌ به‌ وه‌ڵامێكی به‌ په‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وتیشی "پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ ڕژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌رپرسیار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی هاوشێوه‌ دووباره‌ نه‌كرێته‌وه‌".
هێزه‌ر ناوێرت، هێرشی‌ توندی‌ كرده‌ سه‌ر ڕووسیا و ڕایگه‌یاند "كرملین به‌و پشتیوانییه‌ بێ كۆتاییه‌ی له‌ ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌دی‌ ده‌كات، پشكی‌ هه‌یه‌ له‌و هێرشه‌ ترسناكانه‌دا كه‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كاته‌ ئامانج".
ناوبراو پاراستنی‌ ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌دی‌ له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ به‌ "سووكایه‌تی به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتننامه‌ی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كان" ناوبرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ "وڵاته‌كه‌ی‌ داوای له‌ ڕووسیا كردووه‌ هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌ پشتیوانیی ته‌واوه‌تی بۆ ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بهێنێت".

375 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2018

بابەتی زیاتر