Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. گه‌نجێك ژیانی‌ سمۆره‌یه‌ك له‌مردن ڕزگار ده‌كات


په‌یام ـ 

كارامیل سمۆره‌یه‌كی‌ بچوكی‌ خنجیلانه‌یه‌و له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه‌ له‌پارێزگای‌ باتمان له‌توركیا ژیانی‌ ڕزگار ده‌كرێت، كه‌له‌ڕوداوێكدا سمۆره‌كه‌ دوو قاچی‌ پێشه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام ئێستا به‌دوو تایه‌ی‌ ده‌ستكرد ئیشی‌ خۆی‌ به‌ڕێ‌ ده‌كات. 

ڕۆزگار ئه‌ڵكان گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌و له‌چیرۆكی‌ ڕزگار كردنی‌ ژیانی‌ سمۆره‌كه‌دا ده‌ڵێت" له‌یه‌كێك له‌دارستانه‌كان سمۆره‌یه‌كی‌ به‌دی‌ كردوه‌ كه‌قاچه‌ بچووكه‌كانی‌ پێشه‌وه‌ی‌ له‌ته‌ڵه‌یه‌كی‌ ئاژه‌ڵان گیرابوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕزگاری‌ ده‌كات ئاڵكان سمۆره‌كه‌ ده‌بات بۆ سه‌نته‌رێكی‌ ڤێته‌نه‌ری‌ له‌پارێزگاكه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كانییه‌وه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی‌ بۆ نه‌كراوه‌، ئاڵكان نائۆمێد نه‌بووه‌ و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پزیشكی‌ زانكۆكه‌ی‌ ڕاوێژ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ سمۆره‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن، له‌ئه‌نجامدا دوو نه‌شته‌رگه‌ری‌ شه‌ش كاتژمێری‌ بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن  و ژیانی‌  له‌مردن ڕزگار ده‌كه‌ن. 

له‌كۆتایدا دوو قاچی‌  ده‌ستكردی‌ ویل بۆ سمۆره‌كه‌ دروست كراو، ئێستا له‌گه‌ڵ ڕوزگار ئه‌ڵكان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ژین و، كارامیلیش كه‌یفی‌ زۆر خۆشه‌و له‌گه‌ڵ قاچه‌ تازه‌كه‌ی‌ ڕاهاتووه‌. 
 


1933 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2018

بابەتی زیاتر