Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ مانگی‌ ڕابردوودا 609 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیركراون

په‌یام ـ

ناوه‌نده‌كانی‌ تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤی فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایان كرد: له‌ مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانی‌ جووله‌كه‌ 609 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ نێویاندا زیاتر له‌ 100 منداڵ و ئافره‌ت هه‌ن.

له‌ ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگای كاروباری دیل و ئازادكراوه‌كان و، یانه‌ی دیلی فه‌ڵه‌ستینی و، ده‌زگای زه‌میر بۆ چاودێكردنی دیله‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و ناوه‌ندی میزان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئاشكرا كراوه‌ "ته‌نها له‌ مانگی‌ ڕابردوودا هێزه‌كانی‌ جووله‌كه‌ 609 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ 95 منداڵ و 13 ئافره‌تیان له‌نێودایه‌".

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ نێو ڕاپۆرته‌كه‌ "ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی‌ كه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل به‌ند كراوان، تا 28ی شووباتی ئه‌مساڵ، گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ش هه‌زار و 500 كه‌س".

وه‌كو له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌نێو به‌ندكراوه‌كاندا 54 ژن و هه‌شت كچ هه‌ن 350 منداڵ هه‌ن".

ناوه‌نده‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "به‌ندكراوانی فه‌ڵه‌ستین له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسرائیلدا ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه‌". داوایشیان له‌ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌ندكراوانی فه‌ڵه‌ستین پێكبهێنێت.



431 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2018

بابەتی زیاتر