Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاڤرۆڤ: ده‌بێت توركیا عه‌فرین ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ سووریا بكاته‌وه‌

په‌یام ـ

سێرگی‌ لاڤرۆڤ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی ئاینده‌ی‌ عه‌فرینه‌وه‌، ڕایگه‌یاند "تاكه‌ هه‌ڵوێستی‌ ڕووسیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شاری‌ عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیاوه‌ ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ سووریا بكرێته‌وه‌".

لاڤرۆڤ وتیشی‌ "به‌رپرسانی‌ توركیا ڕایانگه‌یاندووه‌ پاش كۆتاییهاتنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ئه‌و شاره‌ ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ توركیا ڕایانگه‌یاندووه‌ عه‌فرین چۆڵناكه‌ن، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند "هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌یان له‌ به‌رپرسانی‌ توركیا نه‌بیستووه‌".
سێرگی‌ لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد "له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان سه‌رانی‌ ڕووسیا و ئێران و توركیا تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ سووریا، ئه‌و پرسه‌ تاووتوێكراوه‌ و، جه‌ختله‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ عه‌فرین ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ سووریا بكرێته‌وه‌".


546 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2018

بابەتی زیاتر