Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر: له‌ژێر دروشمی جیاوازدا كار ده‌كرێت بۆ له‌خشته‌بردنی لاو و گه‌نجان



مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دیدارێكی‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجام دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ڕانیه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سازی‌ كردبوو، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند "پێویسته‌ هه‌موومان ده‌ست به‌ په‌یامی خوداوه‌ بگرن و، به‌ ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراو و تۆكمه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و پیلانانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ دێته‌ سه‌ر ڕێگایان".
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر وتی "له‌ژێر دروشمی جیاوازدا كار ده‌كرێت بۆ له‌خشته‌بردنی لاو و گه‌نجانی كۆمه‌ڵگا و، پێویسته‌ هه‌موولایه‌كمان له‌ په‌روه‌رده‌كردنی دروستیان درێغی نه‌كه‌ین".
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، سه‌ردانی‌ بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی‌ كرد و ژماره‌یه‌ك دیدار و چالاكیی‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌نجام دا.


406 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2018

بابەتی زیاتر