Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌جه‌كه‌: شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مێژووی‌و مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر گه‌لی‌ كورد هه‌یه‌

په‌یام ـ

كه‌جه‌كه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی‌ حیزبه‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مێژووی و مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر گه‌لی‌ كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان هه‌یه‌.

هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) ڕایگه‌یاند "هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان به‌رفراوان بووه‌ و، بنكه‌ و باره‌گاكانی توركیا له‌ باشووری كوردستان له‌ زیادبووندان".

كه‌جه‌كه‌ ده‌ڵێت "له‌ پاش كوده‌تاكه‌ی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ توركیاوه‌، حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵی‌ قڕكردنی یه‌كجاره‌كیی گه‌لی‌ كوردی ده‌ستپێكردووه‌". 

هه‌روه‌ها كه‌جه‌كه‌ هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی‌ توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ برادۆست به‌ جیاواز ناوده‌بات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئامانج له‌و هێرشانه‌ ته‌واوی كورد و ده‌سه‌ڵاتداریی كوردانه‌ له‌ باشووری‌ كوردستان".
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كه‌جه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و خاكه‌ی داگیر كراوه‌ خاكی كوردستانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان دژ به‌و هه‌وڵه‌ بوه‌ستێته‌وه‌".

كه‌جه‌كه‌ هێرشی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ توركیای‌ به‌ "هێرش و پیلانێكی‌ مێژوویی‌" وه‌سفكردووه‌. هه‌روه‌ها داوای‌ له‌ پارتی‌ دیموكرات و هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی باشووری‌ كوردستان كردووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".

2045 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2018

بابەتی زیاتر