Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتیی: ناكرێت یەكێتی بیت‌و بانگەشە بۆ لیستێكی تر بكەیت

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی پشتگیری له‌ لیستێك جگه‌ له‌ لیستی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه‌ كاندیدن له‌سه‌ر لیستێكی تر جگه‌ له‌ لیستی یه‌كێتیی، دوور ده‌خرێنه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

وتیشی: هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ ڕه‌سمی پشتگیری له‌ لیستێك جگه‌ له‌ لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د  ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ناكرێت به‌ ئیمكاناتی یه‌كێتی، به‌ توانای یه‌كێتی، له‌باره‌گای یه‌كێتی، له‌سه‌ر مێز و كورسی باره‌گاكانی یه‌كێتی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ لیستێك بكرێت كه‌ لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نییه‌.

570 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

بابەتی زیاتر