Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماكرۆن: ئەسەد تاوانباری جەنگەو وەڵامی كرداریمان لەدژی دەبێت


سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان هه‌نگاوی‌ كرداری‌ له‌باره‌ی‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی‌ سووریاوه‌ ده‌نێن. میری قه‌ته‌ر ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتووین به‌زووترین كات قه‌یرانی سوریا كۆتایی پێ بێت.
دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆشكی سپی، میری قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتوون له‌ زووترین كاتدا كۆتایی به‌ كاره‌ساتی سوریا بهێنرێت.
میری قه‌ته‌ر به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریای‌ به‌ "تاوانباری‌ جه‌نگ" ناوبرد و وتی: ناكرێ ڕێگه‌ به‌ تاوانبارێكی جه‌نگ بدرێت نیو ملیۆن هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی بكوژێت‌و له‌ هێرش ‌و پلاماره‌كانیشی به‌رده‌وام بێت.
لای‌ خۆیه‌وه‌، ئیمانویڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ سووریا سه‌رقاڵی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ بۆچوون. وتیشی‌ "له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا هه‌نگاوی‌ كرداری‌ دژی‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كان له‌ سووریا ده‌نێن و، له‌ ئه‌گه‌ری‌ هێرشیشدا بونیادی چه‌كی كیمیایی ڕژێمی سوریا به‌ ئامانج ده‌گرن".
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، شازاده‌ی‌ جێنشینی سعودیه‌ش وتی: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ پێویستی كرد سعودیه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له‌و لایه‌نانه‌ی‌ به‌شداری جموجوڵی سه‌ربازی دژ به‌ ڕژێمی سوریا ده‌كات.

587 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

بابەتی زیاتر