Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محه‌مه‌د جه‌لیل: ئه‌گه‌ر كورد كه‌مینه‌ بێنێت، مه‌ترسی له‌ده‌ست چوونی كه‌ركوك هه‌یه‌


په‌یام ـ 

چاودێرێكی سیاسی له‌ به‌شداریكردنی له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامدا داوای له‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك  ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری وه‌ربگرنه‌وه‌ و به‌شداری له‌ ده‌نگداندا بكه‌ن. 

محه‌مه‌د جه‌لیل ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو كورد كه‌مینه‌ بێنێت له‌ كه‌ركوك، ئه‌وا مه‌ترسی له‌ده‌ست چوونی پارێزگاو ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ ده‌كه‌ین. 

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوای‌ ڕووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر و هاتنه‌ ئارای‌ گۆرانكارییه‌ سیاسییه‌كان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان، له‌و نێوه‌نده‌دا به‌شێكی‌ زۆری‌ پۆسته‌ سییاسی‌ و ئیدارییه‌كانی‌ شاره‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌ ده‌ستی‌ كوردا بوون له‌ ده‌ست دران و دواتریش به‌ درێژایی زیاد له‌ 1000 كیلۆمه‌تر له‌و خاكه‌ی‌ به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ بوو پێشمه‌رگه‌ پاشه‌ كشه‌ی‌ لێكردن و ئێستا به‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌نده‌وه‌یه‌. 

هاوكات له‌ ئێستادا ده‌نگۆی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێێمه‌رگه‌ له‌ ئارادیه‌ وله‌هه‌مان كاتیشدا نزیك بونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌لبژاردن له‌ شاره‌كه‌دا و ده‌نگۆی‌ دووباره‌ سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ سنوره‌كه‌دا له‌ ئارادایه‌. 

441 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

بابەتی زیاتر