Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ پاش وته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه‌


په‌یام ـ 

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترمپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ رووسیای راگه‌یاند ئاماده‌بن مووشه‌كه‌كانمان له‌ رێگه‌یه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوویه‌وه‌

ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به‌ نرخی نه‌وت ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن له‌ دوای وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نرخی نه‌وت به‌ ریژه‌ی 1 دۆلار به‌رزه‌وه‌ بووه‌، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 71 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 65 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مرۆ و پێش وته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ نرخی نه‌وت به‌م شێوه‌بوو: 

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 65 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 70 دۆلار و 74 سه‌نت فرۆشرا.

523 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

بابەتی زیاتر